پەیاما کورد ـ سەرکردەیەکی باڵای میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە بە ناوی عەلی خەلیفەی ناسراو بە (ئەبو زەهرا عەبادی)، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژهەڵاتی دیجلەی حەشدی شەعبی لە سەر رێگەی خورماتوو - کەرکووک، کوژراوە.
میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبی بەبـێ ئاماژەکردن بەوەی بە دەستی کێ کوژراوە، کوژرانی ئەبو زەهرا عەبادییان پشتڕاست کردووەتەوە و بڵاویان کردووەتەوە، کە عەبادی رۆژی دووشەممە 2/7/2018 کوژراوە و بەشێک لە سەرچاوەکانیش باس لەوە دەکەن، کە عەبادی بەدەستی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش کوژراوە.
ئەبو زەهرا عەبادی فەرماندەی لیوای 22ـی میلیشیای بەدر بوو، کە یەکێکە لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە