پەیامی کورد ... فیستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە کۆتایی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت
كۆتایی مانگی ١٠ی ئەمساڵ فیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە ساز دەكرێت و جوتیار و باخەوان وپیشەوەر و خاوەن بەرهەمەكان و هاوڵاتیان دەتوانن بەشداربن.
بە پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندرووستییەكان و بە چاودێری وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بەڕێوەبەرایەتی گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە و تۆڕی ڕێكخراوەكانی هەڵەبجە ڤیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە بۆ كار و بەرهەمەخۆماڵیەكان ساز دەكەن.
ڤیستیڤاڵەكە لەپاركی شاری یاری هەڵەبجە و لەكۆتایی مانگی ١٠ دەبێت و بەپێی ڕێنماییەكان هاوڵاتیان و جوتیاران دەتوانن هاوكار و بەشدار و میوان بن و جوتیار و باخەوان وپیشەوەر وخاوەن بەرهەمەكان دواتر لە شێوازی ناونووسین و بەشداری كردن ئاگادارتان ئەكەینەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە