داوای یاسایی ئەو 13 خوێندکارە ئامادەکراوە کە بە داواکاری تایبەتی ئیردۆغان دەستگیرکرابوون ئامادەکاریەکانی بە کۆتا هاتووە.
لە 19ی مارس-دا کاتێک کۆمەڵێک خوێندکار بەهۆی داگیرکردنی عەفرینەوە شیرینیان دەبەخشیەوە، کۆمەڵێک خوێندکاری تر لە بەرامبەریاندا وەستانەوەو هاواریان دەکرد “کوشتار و بڕین شیرینی بەخشینەوەی ناوێت” لەم بارەیەشەوە سەرۆکی پارتی ئەکەپە بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ ئەو خوێندکارانە دەرکرد، بەپیی بڕیاری دادوەر بە بیانوی بانگەشەکردن بۆ کۆمەڵە تیرۆرستیەکان قوتەبیەکان 1 بۆ 5 ساڵ زیندانیان بەسەردا دەسەپێنرێت.
لە داوا یاساییەکەدا کە تۆمارکراوە، ئاماژە بەوەکراوە کە مانشێتێکیان بەرزکردووەتوەوە “کوشتار و بڕین شیرینی بەخشینەوەی ناوێت”
لە ڕوونکردنەوەی داواکەدا هاتووە ئەو ئۆپراسیۆنانەی لە لایەن تورکیاوە بۆ سەر عەفرین کراون ئامانج لێیان بەدەستهینانی ئاستی و ئارامیە بۆ ناوچەکەو پاراستنی سنوورەکانی تورکیایە لەو هێرشانەی کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە ئەنجام دەدرێن، ئەم هێرشانەش پاڵپشتی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە و لەلایەن تەواوی هاوڵاتیانی کۆمەڵگاکەمانەوە پشتگیری لێکراوە، ئەو هێزانەی کە لەوناوچانەشدا بوون چەند هێزێکی نافەرمی بوون کە ویستوویانە ئەو ناوچانە داگیر بکەن، لەم بابەتەشدا چەند قوتابیەکی بیتاوان خۆشی خۆیان بەرامبەر بە سەرکەوتنی سەربازەکانی تورکیا دەربڕیوە بەڵام کۆمەڵێک قوتابی کە سەر بە گروپە تیرۆرستیەکانن بەرامبەریان وەستاونەتەوە و ڕێگەیان پێنەداون کە هەستەکانی خۆیان بە ئازادی دەرببڕن، هەر بۆیە ئەم قوتابیانە بوونەتە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و ئارامی زانکۆکە و ئامانجیان تێکدانی ئاشتی و ئارامی ناوچەکەیە. لەبەرمبەر ئەم ڕووداوەشدا داوا دەکریت کە ئەم قوتاپیانە بە سزای پێویستی خۆیان بگەیێنرێن.
خوێندکارەکان لە دادگای ئیستەنبوڵ لە 6ی حوزەیراندا دادگایی دەکرێن و لە لایەن دادگاوە بڕیاریان لەسەر دەدریت، نزیکەی دوو مانگە ئەم خوێندکارانە دەستبەسەرن، خوێندکارە کوڕەکان لە زیندانی سیلیڤریدان و خوێندکارە کجەکانیش لە زیندانی بەکرکۆیدا زیندانی کراون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە