بەلەمێکی کۆچبەران لە ئیجە نوقم بوو و ٥١ کۆچبەر بێسەروشوێنن

بەلەمێکی کۆچبەران لە ئیجە نوقم بوو و ٥١ کۆچبەر بێسەروشوێنن

پەیامی کورد... بەلەمێکی کۆچبەران لە ئیجە نوقم بوو و ٥١ کۆچبەر بێسەروشوێنن

حکومەتی یۆنان نوقم بوونی بەلەمێکی کۆچبەرانی لە دەریای ئیجەدا ڕاگەیاند، کە ٨٠ کۆچبەری تێدا بووە و تەنیا ٢٩ کۆچبەریان ڕزگارکراون.

بەپێی دەسەڵاتی دەریاوانیی یۆنان، بەلەمەکە لەنزیک دوورگەی کارپاتۆسی یۆنان نوقم بووە، هێزی دەریاوانیی یۆنان توانیویانە تەنیا ٢٩ کۆچبەر ڕزگار بکەن.

بەلەمەکە بەر لە دوو ڕۆژ لە ئەنتاڵیای تورکیاوە بەڕێکەوتووە، دەسەڵاتی دەریاوانیی یۆنان باس لەوە دەکات تا ئێستا هیچ تەرمێکیان نەدۆزیوەتەوە، بەڵام ٥١ کەس کە لەو بەلەمەدا بوون تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

سەبارەت بە ناسنامەی کۆچبەرەکان ئاشکرای کردووە، عێراقی، ئێرانی و ئەفغانییان تێدایە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە