هەنگاو: ڕێژەی ژنکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٣٠٪ زیادی کردووە

هەنگاو: ڕێژەی ژنکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٣٠٪ زیادی کردووە

پەیامی کورد... هەنگاو: ڕێژەی ژنکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٣٠٪ زیادی کردووە

بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو کە هەواڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووماڵ دەکات، لە ماوەی مارسی ٢٠٢١ هەتا مارسی ٢٠٢٢ لانی کەم ٩٤ ژن لە شارە جیاجیاکانی کوردستان خۆیان کوشتووە و ٤١ ژنیش کوژراون.

لە ڕاپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە، ژنکوژی بە نیسبەت ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ١٢ حاڵەت (٣٠٪) زیادی کردووە و ڕێژەی خۆکوشتنی ژنان ١٤ حاڵەت (١٥٪) کەمی کردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، هۆکاری زۆربەی ژنکوژییەکان کێشەی خێزانی بووە و ١٧ ژن بە دەستی شووەکانی خۆیان و ٣ ژنیش بە دەستی شووی پێشووی خۆیان کوژراون.

ئەم ڕێژەیە بە بەراورد ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو کە ٢٩ حاڵەت تۆمار کرابوو، ٣٠٪ بەرز بووەتەوە.

هەروەها زیاترین ڕێژەی ژنکوژی لە پارێزگای کرماشان تۆمارکراوە کە ١٨ حاڵەت واتە ٤٤٪ی کۆی حاڵەتەکانی هەموو کوردستان بووە.

ناوی لانی کەم ٦ ژن کە بە پاساوی نامووس و شەرەف کوژراون نەسرین پەهلەوانی خەڵکی قەسری شیرین، شەکیبا بەختیار خەڵکی کرماشان، سارا پیرزادی خەڵکی هەرسین، جەیران پووریەعقووب خەڵکی پیرانشار، فایزە مەلەکی و سەحەر مورادی خەڵکی سنە ڕاگەیەندراوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە