پەیامی کورد … ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هەرێمی کوردستان: گروپێكی سه‌ربه داعش له هه‌ولێر ده‌ستگیركران
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ستگیركردنی گروپێكی سه‌ربه رێكخراوی داعشی راگه‌یاند و ئاشكرایكرد كه گروپه‌كه سه‌ربه "ویلایه‌تی شیمال"ی داعشن و له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیر كراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه كه گروپه‌كه، گروپێكی ئه‌منییه و مەفرەزەیەکسلن لە شاری هەولێر و دابینکردنی کەسانی خۆکوژ دروست كردوه، ئه‌م گروپه هه‌مان ئه‌و گروپه‌ن كه له مانگی ته‌مموزی ئه‌مساڵ و پێش جه‌ژنی قوربان له ناوچه‌ی سه‌در ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژییان كرد.
دەقی راگەیەندراوەکە:
راگەیەندراوێک لە یٔەنجومەنی یٔاسایشی هەرێمی کوردستانەوە
دەستگیرکردنی گرووپێکی ویلایەتی شیمال بەغدادی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆری کوردستان، گرووپێكی ویلایەتی شیمال بەغدادی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە شاری هەولێر دەستگیر دەکات. یٔەم گرووپە پێکهاتبوون لە گرووپێکی یٔەمنی و لە ماوەی رابردوودا هەستاون بە دروستکردنی مەفرەزەیەک لە شاری هەولێر و دابینکردنی کەسانی خۆکوژ بۆ یٔەم مەفرەزە و توانیویانە سێ خۆکوژ دەستبەر بکەن. لە یەکێک لە کردەوە تیرۆریستییەکانی یٔەم گرووپە یەکێک لە خۆکوژەکانیان بە ناوی (هیدایەت) لە ڕێکەوتی 19ی تەمووزی 2021 لە رۆژی عەرەفەی جەژنی قوربان لە ناوچەی مەدینە سەدری شاری بەغدا خۆی تەقاندووەتەوە.
یٔەم گرووپە هەستاون بە کڕینی چەک و پێداویستیی سەربازیی و ڕەوانەکردنیان بۆ بەغدا، هاوکات لە پیلاندا بوون تا لە داهاتوودا کردەوەی تیرۆریستیی زیاتر یٔەنجام بدەن، بەڵام بە هەوڵ و چاوکراوەیی دەزگا یٔەمنییەکانی هەرێمی کوردستان توانرا یٔاشکرا بکرێن و یٔەندامانی یٔەم گرووپە تیرۆریستییە دەستگیر بکرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە