بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لەسنوری قەزای حەویجە، چەكدارێكی حەشدی شەعبی کوژراو ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بەماڵپەری پەیاماکوردی راگەیاند، کە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو بەهێزەکانی حەشدی شەعبی لەگوندی نەجاتییەی سەر بە شارۆچکەی حەویجە لەرۆژئاوای شاری كەركوك، چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژراو (٦)ی دیکەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە لەپاش رووداوەکە ناوچەكە لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی و هێزە تەناهییەكانی دیكەی عێراقەوە گەمارۆ دراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەر لە سنوری شارۆچکەی حەویجە، شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزەکانی حەشدی شەعبی و ژمارەیەک چەکداری داعش رویداو بەوهۆیەشەوە لەهەردوولا کزژراوبریندار هەیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە