بەپەلە ... لە هێرشێکی خۆکوژی دژی حەشدی شەعبی چەکدارێکی زۆر کوژران و بریندار بوون

بەپەلە ... لە هێرشێکی خۆکوژی دژی حەشدی شەعبی چەکدارێکی زۆر کوژران و بریندار بوون

لە عێراق پارێزگای ئەنبار لە شاری قائیم لە دژی هێزەکانی حەشدی شەعبی هێرشێکی خۆکوژی پێک هات و لە ئاکامی ئەم هێرشە خۆکوژییەدا کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە .

بە گوێرەی زانیارییە خۆجەییەکان ، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ لە عێراق لە پارێزگای ئەنبار لە شاری قائیم لە دژی چەکدارانی حەشدی شەعبی بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو هێرشێکی خۆکوژی ڕوویدا .

هەروەها ڕاگەێندراوە لە ئاکامی ئەم هێرشەدا چەکدارێکی زۆری ئەم ڕیکخراوە کوژران و بریندار بوون .

هەتاکوو ئێستا سەبارەت بە ئاماری کوژراو و بریندارەکان هیچ جۆرە زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە