پەیامی کورد ... ڕێگای هەولێر- كەركوك دادەخرێت
لەئەمڕۆ دوشەممەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ ڕێگای هەولێر- كەركوك دادەخرێت بە مەبەستی چاکسازیکردن لە پردی پردێ.
دەستەی گەیاندن و ڕاگەیاندنی كەركوك بەیاننامەیەكی بڵاوكردوەتەوە و ڕایگەیاندوە، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی سێ رۆژ رێگای سەرەكی كەركوك– هەولێر دادەخرێت بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی پردە ئاسنینەكەی شارۆچکەی پردێ.
روونیشیکردەوە، شوفێران بەشێوەیەكی كاتی دەتوانن لە ناو ناحیەی پردێ و ڕێگای دووبزەوە هاتوچۆی نێوان کەرکوک هەولێر بکەن.
بەهۆی رووداوەکانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە رێگای هەولێر- کەرکوک داخرا، دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم ئەرکی چاکردنەوەی رێگاکە گرتە ئەستۆ، کە بەهۆی روداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە زیانی بەرکەوتبو لە رۆژی 19-8-2018 رێگاکە کرایەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە