هەولێر/ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

هەولێر/ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

پەیامی کورد … هەولێر/ لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردووەتەوە، شەوی ڕابردوو بەهۆی تیژڕەوییەوە ڕووداوێکی هاتوچۆ لەسەر ڕێگای هەولێر بۆ مەخمور ڕوویداوە و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان کۆنترۆڵی لەدەستداوە و سێ کرێکاری لە تەنیشت ڕێگاکە کردووە بەژێرەوە و کرێکارەکان گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی وتەی شایەتحاڵانی ڕووداوەکە، ئەو کرێکارانە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون و لە کەناری ڕێگاکەدا وەستاون، بەڵام لەوکاتەدا یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان خۆی پیایاندا کێشاوە.

هاتوچۆی هەولێر ڕایگەیاندووە، “ڕووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری چیڤرۆلێت مالیبۆ و پیکاب-دا ڕوویداوە و شۆفێری مالیبۆکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و سەرەڕای کوشتنی سێ کرێکار، سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکەش گیانیلەدەستداوە”.

هاتوچۆی هەولێر هۆکاری ڕووداوەکەی بۆ پێشبڕکێی ئەو دوو ئۆتۆمبێلە گەڕاندووەتەوە و هەردوو ئۆتۆمبێلەکەش بە خێرایی زیاتر لە 140 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ڕۆشتوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە