هاووڵاتییەکی بۆکانی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

هاووڵاتییەکی بۆکانی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

پەیامی کورد … هاووڵاتییەکی بۆکانی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا

هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لە هاوکات لەگەڵ دەستبەسەرکرانی بەکۆمەڵی لاوانی کورد لە زستانی ڕابردوو دەستەبسەر کرابوو، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی دێسامبری ٢٠٢١، محەمەد حاجی ڕەسووڵ پوور هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای پێنج مانگ بەندکرانەکەی، خۆی بە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە ناساند.

محەمەد حاجی ڕەسووڵ پوور ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (١٩ی ژانویەی ٢٠٢١) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شوێنی کارەکەی (کابینیت سازی) دەستبەسەر و دوای سێ حەوتوو بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو دواجار لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی بۆکان بە سەرۆکایەتی دادوەر پەیمان ڕوستەمی بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت لە ڕێگای لایەنگیری لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران” سزای پێنج مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.

جێگای ئاماژەیە کە هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەر کردنی محەمەد حاجی ڕەسووڵ پوور دەستیان بەسەر مۆبایل، کۆمپیوتەر و کامێرای شوێنی کارەکەیدا گرتبوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە