٢٠ هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە

٢٠ هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە

پەیامی کورد … ٢٠ هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە

 

لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ٢٠ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٦ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.

 

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٩ ژن و ١١ پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٦ کەسیان (٣کچ و ٣ کوڕ) ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.

 

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

 

پارێزگای ئیلام: ١ حاڵەت (١ پیاو)

 

پارێزگای کرماشان: ٦ حاڵەت ( ٢ ژن و ٤ پیاو)

 

پارێزگای سنە: ١ حاڵەت (١ ژن)

 

پارێزگای ئورمیە: ١٢ حاڵەت (٦ ژن و ٦ پیاو)

 

 

 

هۆکاری خۆکوشتن

 

کێشەی خێزانی: ١٢ حاڵەت (٨ ژن و ٤ پیاو)

 

هەژاری و بێکاری: ٢ حاڵەت (٢ پیاو)

 

نادیار: ٥ حاڵەت (٢ژن و ٣ پیاو)

 

خەمۆکی: ١ حاڵەت (١ پیاو)

 

 

 

شێوەی خۆکوشتن

 

خۆهەڵواسین: ١٧ حاڵەت (٧ ژن و ١٠ پیاو)

 

خواردنی حەب: ٢ حاڵەت (١ ژن و ١ پیاو)

 

بەکارهێنانی چەک: ١ حاڵەت (١ژن)

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە