لە ٧٠ ڕۆژدا لانی کەم ١٢ مێرمنداڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە

لە ٧٠ ڕۆژدا لانی کەم ١٢ مێرمنداڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە

پەیامی کورد... لە ٧٠ ڕۆژدا لانی کەم ١٢ مێرمنداڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە

مێرمنداڵێکی خەڵکی کامێران بە ناوی سینا سادقی تەمەن ١٧ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە هەژمار کردنی ئەم حاڵەتەش ١٢ مێرمنداڵ لە سەرەتای هاوینەوە لە شارەکانی کوردستان خۆیان کوشتووە.

 سینا سادقی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و لەڕێگەی خواردنی حەب هەوڵی خۆکوشتنی داوە کە دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە هەوڵەکانی کادیری دەرمانی نەخۆشخانە بۆ ڕزگارکردنی بێ ئاکام ماوەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای هاوینەوە (نزیکەی ٧٠ ڕۆژ) لانی کەم ١٢ منداڵ و مێرمنداڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە شارە جیاوازەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

 

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە