پەیامی کورد … لە ساڵی ٢٠٢١ دا لانیکەم ١٨ مێرمنداڵی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون
بە پشت بەستن بە ئامارە تۆمار کراوەکانی ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢١ی زایینیدا، لانیکەم ١٨ مێرمناڵی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ، لە شارەکانی کوردستان لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێڕانەوە دەستبەسەر کراون. کەم تەمەنترین کەسەکانیش ٤ مێرمناڵی ١٤ ساڵە بوون.
زۆرینەی ئەو دەستبەسەرکراوانە کە ژمارەیان ١٧ کەسە، بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون و منداڵێلی ٤ ساڵانیش بە هۆی چالاکی سیاسی دایکیەوە دەستبەسەر کراوە.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، زۆرترین مێرمناڵانی دەستبەسەر کراو کە ژمارەیان ١١ کەس بووە، لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراون ، لە پارێزگای کرماشان ٤ کەس و لە پارێزگای سنەش ٣ مێرمنداڵ لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە