پەیامی کورد … کچه کوردێک خەڵاتێکی جیهانی بە دەست هێنا
کچە کوردێکی رۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا خەڵاتی شاژنە دیانای بۆ ساڵی 2021 پێدرا، کە یەکێکە لە بەرزترین خەڵاتەکانی جیهان دەبەخشرێتە ئەو گەنجانەی خزمەتی کاری کۆمەڵایەتی و هەوڵە مرۆییە خۆبەخشییەکان دەکەن.
روودی عەلی، تەمەن 25 ساڵ، کە خەڵکی شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستانە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "وەکو کچە کوردێک دڵخۆشم لەسەر ئاستی جیهان بتوانم خەڵاتێکی لەو جۆرە بەدەستبهێنم، بۆ من شانازییەکی گەورەیە".
روودی، کە لەساڵی 2015ەوە لە شاری میونستەری ئەڵمانیا دەژیت دەڵێت شانازییەکی گەورەیە کە بووەتە یەکەم کەس لە ئەڵمانیا ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنێت و لە ئیڤێنتی دابەشکردنیدا هەردوو کوڕی شازادە دیانا ئامادە بوون.
روودی ئاماژەی بە هۆکاری وەرگرتنی خەڵاتەکە کرد و گوتی: "چەند ساڵێکە لەرێکخراوێکدا بەناوی ئافاق لە ئەڵمانیا خزمەتی پەنابەران دەکەم و لەگەڵ هاوکارانم کاری خۆبەخشی دەکەین و رێکخراوەکە منی دەستنیشانکرد بۆ ئەو خەڵاتە".
دوێنێ دووشەممە رێوڕەسمی پێدانی خەڵاتەکە بە روودی بەئۆنڵاین بەڕێوەچوو. روودی گوتی: "ئەو خەڵاتە دەدرێتە کەسانێک، کە کاری خێرخوازی و کاری کۆمەڵگەیی خۆبەخشی دەکەن و تەمەنیان لەنێوان 9 بۆ 25 ساڵ بێت، خەڵاتەکە بۆ ئەو کەسانەیە لە کۆمەڵگە گۆڕانکاریی پۆزەتیڤ دەکەن و لەوێوە کاردەکەن بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی جیهانیشدا گۆڕانکاری بکەن."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە