پەیامی کورد... قوتابییەکی کورد توانی خەڵاتێکی جیهانی بەدەست بهێنێت
لاوێکی کورد بە ناوی «تەها عەلی محەممەدی» خەڵکی «دەڕە شار» ی سەر بە پارێزگای ئیلام، توانی میدالیای برۆنزی فیزیا لە ئاستی جیهانیدا بەدەست بهێنێت.
ئەم لاوە کوردە کە قوتابی قۆناغی دوا ناوەندییە دوای سەرکەوتن لە پێشبڕکێی جیهانیی فیزیا لە وڵاتی سویسرا توانیویەتی میدالیای قارەمانیی برۆنز لەو بوارەدا بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
پێشتریش ناوبراو توانیبووی میدالیای قارەمانی لە بواری فیزیا لە ئاستی ئێراندا بباتەوە.
ساڵانە پێشبڕکێکانی قارەمانیی فیزیا لە ئاستی جیهاندا بەڕێوە دەچێت و لە پێشبڕکێکانی ئەمساڵی ئەو بوارەدا «تەها عەلی محەممەدی» توانیویەتی ببێتە براوەی خەڵاتی برۆنزی ساڵی ٢٠٢٢ و ئەم پێشبڕکێیە لە ٢٠ی پووشپەڕ هەتاکوو ٢٣ی پووشپەڕ درێژەی هەبوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە