هێرۆ ئیبراهیم نامەیێکی تۆند ئاراستەی کۆسرەت رەسۆل دەکات

هێرۆ ئیبراهیم نامەیێکی تۆند ئاراستەی کۆسرەت رەسۆل دەکات

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان "کۆسرەت ڕەسول"ی ڕاسپاردووە بۆ ئەوەی ئەرکی مێژوویی خۆی جێبەجێ بکات.

 

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی و خێزانی جەلال تاڵەبانی سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، لە نامەیەکدا بۆ کۆسرەت رەسوڵ داوای لێکردووە هەرچی زووە کادیرانی یەکێتی بۆ بەستنی کۆنگرە ئامادە بکات.

هێرۆ، لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوە داوە: ”ئەنجام نەدانی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بۆ بڕیاردان لە چەسپاندنی رۆژی كۆنگرە، بووەتە مایەی نیگەرانیی خۆم و هەموو جەماوەری یەكێتی“.

 هێرۆ هۆشداریی دەداتە کۆسرەت رەسوڵ و دەنووسێت: "هیوادارم کە بەرپرسیارەتی سەر شانی خۆت بە ئەمانەتەوە جێبەجێ بکەیت بۆ ئەوەی کە ناوت وەک هەڵوەرێنەری چەپکە گوڵەکەی مام و یەکێتی نەچێتە لاپەڕەکانی مێژووەوە".

هاوکات هۆشداری داوە و وتوویەتی: ”بۆ دواجار وەك خوشكێك داوات لێ دەكەم كە بەزووترین كات ئەو كۆبوونەوەیە سازبكرێت“.

کەسی یەکەمی باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی سبەی یەکشەممە 25/2/2018ی وەک دوایین ڕۆژ بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سەرکردایەتیی حزبەکەی دیاری کردووە و هەڕەشەی ئەوەشی کردووە کە ئەگەر تا ئەو کاتە بڕیار لەبارەی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی نەدات، ”ڕووبەڕووی بەرپرسیارێتیی مێژوویی“ دەبێتەوە.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە