پەیامی کورد ... ڕۆژهەڵات/ لە مانگێکدا ١٨ کەس خۆیان کوشتووە
لە ماوەی مانگی ڕابردوو لانیکەم ١٨ هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٣ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی گەلاوێژی ٢٧٢٠، لانیکەم ١٨ هاووڵاتیی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ١٠ ژن و ٨ پیاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە تەمەنی ٣ کەسیان ژێر ١٨ ساڵ بووە. هۆکاری زۆربەی خۆکوشتنەکانی کێشەی خێزانی و کێشەی ئابووری و هەژاری بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە