پەیامی کورد ... فرۆشیاران ئاگادار دهكهینهوه ئەم دۆخە لە بەرژەوەندی خۆیان بە کارنەهێنن چوونکە بەرەوڕووی سزای تووند دەبنەوە
بریکاری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : ھەر کەسێک ئەو دۆخەی ئێستای بازاڕ بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکار بێنن و نرخی کاڵا بەرزبکەنەوە بەتووندترین شێوە سزادەدرێن.
سەروەر ھاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : "بەو پێیەی لە ماوەی کەمتر لە دوو ھەفتەدا دوو مووچە بەسەر یەکەوە بۆ فەرمانبەرانی خۆڕاگری کوردستان خەرجکراوە و پێشبینی نزیک بوونەوەی خەرجکردنی مووچەی مانگی چواریش دەکرێت، ئەمەش بووەتە ھۆی زۆربوونی سیولە لە بازاڕ و خستنەڕووی بڕێکی زۆر لە کاش".
سەروەر ھاواری ووتیشی : "ئاگاداری فرۆشیار و دوکاندار و مارکێت و کۆمپانیاکان دەکەینەوە کە ئەگەر نرخی کاڵا و شت و مەک لەسەر خواستەکانی ھاووڵاتیان بەرز بکەنەوە، وە ئەم دۆخە لە بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوە و ببێتە ھۆی جۆرێک لە ھەڵئاوسانی نرخەکان، ناچار دەبین لە ڕێگەی تیمەکانی چاودێری بازرگانی لە بازاڕ بەپێی یاساو ڕێنماییەکان تووندترین سزا بسەپێنین".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە