پەیامی کورد ... شەوی ڕابردوو پێکدادانێک لە نێوان یەکینەکانی بەرخودانی شنگال (یەبەشە) و سوپای عێراق ڕوویدا کە تاکوو ئێستا دۆخی شەنگال ئاسایی نەبوەتەوە و هەردولا سەنگەریان لە یەکدی گرتووە.
مەحما خەلیل، قایمقامی شنگال بەیانی ئەمڕۆ رایگەیاند، کاتژمێر 8:00ی شەوی ڕابردو شەڕو پێدادان لە نێوان یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال- یەبەشە و سوپای عێراق ڕوویداوە و بەهۆیەوە سەربازێکی عێراقی کوژراوە و دوانی دیکەش برینداربون.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە ڕووداوەکەدا دوو شەڕڤانی یەکینەکانی بەرخودانی شەنگال " یەبەشە " گیانیان لەدەستداوە و دوو شەڕڤانی دیکەش برینداربون.
یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال ناسراو بە " یەبەشە " و یەکینەکانی ژنانی شەنگال ناسراو بە " یەژەشە " بههێزێکی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە " دادهنرێن و لە بەشێک لە ناوچەکانی شەنگال و دەوروبەری جێگیرکراون.
بەشێک لەکانی هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە، لەرۆژئاوای کوردستان لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل مەشق و راهێنانیان پێ کراوە.
بەوتەی مەحما خەلیل شەڕو و ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان یەبەشە و سوپای عێراق کاتێک ڕوویداوە کە هێزێکی سەربازی یەبەشە هەوڵیانداوە لە باشووری کوردستانەوە بچنە ڕۆژئاوای کوردستان، بەڵام هێزێکی عێراقی ڕووبەڕوویان بونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە