پەیامی کورد ... ١٨ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٨٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٢٨٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و ٥٠٣ تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونەتەوە.
هەروەها ، ١٨ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لە دەست داوە بە جۆرێک کە هەشت حاڵەت لە سلێمانی ، شەش حاڵەت لە دهۆك، ، دوو حاڵەت لە هەولێر ، یەک حاڵەت لە راپەرین و یەك حاڵەت لە هەڵەبجە بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە