٤ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

٤ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

پەیامی کورد... ٤ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ١٤٩ کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەمرۆ شەممە ١٢ ی شوباتی ٢٠٢٢ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست پەیامی کورد کەوتووە نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بە تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند " لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤ هەزار و ٩٧٩ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام ٤٩٩ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون هەزار و ٥٨٨ کەسیش چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە".

تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەش کردووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٤ تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە