زۆرترین هەناردەی بەرهەمەکانی تورکیا بۆ عێراق بووە

زۆرترین هەناردەی بەرهەمەکانی تورکیا بۆ عێراق بووە

پەیامی کورد... زۆرترین هەناردەی بەرهەمەکانی تورکیا بۆ عێراق بووە

هەناردەیەی تورکیا لە ماوەی مانگەکانی کانوونی دووەم بۆ حوزەیرانی ئەمساڵ بۆ وڵاتان، بە بەراورد بە هەمان قۆناخی ساڵی ڕابردوو لە ٪٢٥.٤ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١١.٤ ملیار دۆلار.

ئاژانسی ئانادۆڵ بڵاو کردووەتەوە، زانیاریان لە وەزارەتی بازرگانی و ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیاوە دەستی کەوتووە، کە هەناردەی تورکیا لە شەش مانگی یەکەمی ساڵدا بە بەراورد بە هەمان قۆناخی ساڵی ڕابردوو لە ٪٢٠ زیادی کردووە و گەیشتووەتە ١٢٦ ملیار دۆلار و ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە لە هەناردە بۆ وڵاتانی دراوسێی.

ئەو بڕەش لە هەمان قۆناخی ساڵی ڕابردوو سەددا نۆ ملیار و ١٣١ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار دۆلار بووە

ئاژانسەکە دەڵێت، " تورکیا لە ماوەی مانگەکانی کانوونی دووەم-حوزەیرانی ئەمساڵدا هەناردەی بۆ بولگاریا، جۆرجیا، عێراق، ئێران، سووریا و یۆنان، بە بڕی ١١ ملیار و ٤٤٨ ملیۆن و٩٢٧ هەزار دۆلار ئەنجام داوە، ئەو بڕەش لە هەمان قۆناخی ساڵی ڕابردوو سەددا نۆ ملیار و ١٣١ ملیۆن و ٩٤٠ هەزار دۆلار بووە، بەوەش ڕێژەی هەناردەکردن بۆ ئەو وڵاتانە لە شەش مانگی یەکەمی ساڵدا بە بەراورد بە هەمان قۆناخی ساڵی ڕابردوو لە ٪٢٥.٤ زیادی کردووە.

لەو ماوەیەدا زۆرترین هەناردە بە بەهای چوار ملیار دۆلار و٨٣٧ ملیۆن و ٦٩٨ هەزار دۆلار بۆ عێراق ئەنجام دراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە