بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕەوان کرد

بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ڕەوان کرد

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەغدا ٣١٧ ملیار دیناری بۆ فەرمانبەرانی هەرێم نارد.
لە ١٩ی ئازاری مانگی ڕابردووشدا حکومەتی عێراق بڕی (٣١٧،٥٤٠،٤٦٥) دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەموو وەزارەتەكانی هەرێم نارد و دواتر لەلایەن لقی بانكی مەركەزی له هەولێر پارەكه ڕادەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری کرا.
دواتریش وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، لەو بڕە پارەی حکومەتی عێراق ناردوویەتی مووچەی وەزارەتەکانی تریش دابەشدەکەن، چونکە بڕی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەبێ پاشەكەوت ٩٠٠ ملیار دیناره بەڵام حکومەتی عێراق ٣١٧ ملیار دیناری ناردووە.
باس لەوەش کرا، هەوڵدەدەن بە داهاتی ناوخۆ و داهاتی نەوت لیستی مووچه ڕێكبخرێتەوه، هەموو٣٠ ڕۆژ جارێکیش مووچە دەدەن بە مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی سیستەمی نوێی پاشەکەوت کە ڕێژەکەی لە نێوان ١٠% بۆ ٣٠% بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە