نرخی نەوت 83 دۆلاری تێپەڕاند

نرخی نەوت 83 دۆلاری تێپەڕاند

پەیامی کورد... نرخی نەوت 83 دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ بەیانی نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٨٣ دۆلار و ٢٣ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک و

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش ٧٦ دۆلار و ٤٥ سەنتی تۆمار کرد.

ئەمە لە کاتێکدا دوێنێ لە کاتی داخستنی بازاڕدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٢ دۆلار و ٢١ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٥ دۆلار و ٣٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەكرا.

لای خۆشیانەوە بەرپرسانی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) پێشبینی دەکەن کە لە کۆتایی ئەمساڵدا نرخی نەوت دەست بە بەرزبوونەوە بکاتەوە، بەهۆی بوژانەوەی خواستی چین و سنوورداربوونی گەشەی دابینکردنی نەوت بەهۆی نەبوونی وەبەرهێنان لە ئەمریکا کە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتە لە جیهیاندا.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە