لە ئەنجامی چالاكییەكانی گەریلاكانی هەپەگە و یەژاستار، لە جۆلەمێرگی باكووری كوردستان دوو سەرباز و لە گردی لێلكانی هەرێمی كوردستان ١٩ سەربازی سوپای تورك كوژران.
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر ماڵپەڕی فەرمیی خۆی، ئەنجامی چالاكییەكانی دوێنێ و پێرێی گەریلاكانی ڕاگەیاند، بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوە ٢١ سەربازی سوپای تورك كوژراون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ڕایگەیاند: دوێنێ كاتژمێر ٠٩:٥٠ خولەكی سەرلەبەیانی گەریلاكانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و سەهید پیرۆزدا، لەسەر گردی لێلكانی باشوری كوردستان لە دژی سوپای تورك چالاكییەكیان لە ١٠ قۆڵەوە ئەنجامدا، لەو چالاكییەدا نۆ پێگەی سوپای تورك تێكشكێندران، ١٩ سەرباز كوژران و هەشتی دیكەش برینداربوون، پاش ئەو چالاكییە سوپای تورك دەستیكرد بە تۆپبارانكردنی ناوچەكە.
هەپەگە ڕاشیگەیاند: ٩ی ئایاریش كاتژمێر ٠٥:٢٠ خولەك گەریلاكانمان لەسەر گردی خەرەگۆلی سەربە چەلێی جولەمێرگ چالاكییان ئەنجامدا، لەو چالاكییەشدا دوو پێگەی سوپای تورك تێكشكێندران و دوو سەربازیش كوژران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە