داعش لەسنووری گوڵاڵە موختاری دوو گوند دەکوژێت

داعش لەسنووری گوڵاڵە موختاری دوو گوند دەکوژێت

چەکدارە تیرۆریستەکانی داعش لەسنووری شارۆچکەی گوڵاڵە (جەلەولا) هەڵدەکوتنە سەر دوو گوند و موختاری هەردوو گوندەکەش دەکوژن.

لە بارەی روداوەکەوە، رائید سمكۆ عەلی، بەڕێوەبەری ئاسایشی شارۆچکەی كوڵەجۆی سەر بەقەزای کفری رایگەیاند، شەوی رابردوو (٢٦)ی ئادار تیرۆریستانی داعش هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئیبراهیم عەلی غیدان، موختاری گوندی ئوم حنتە، موختارەکە خۆی و کوڕێکی بەناوی حوسێن کوژراون.
ئەو بەرپرسەی ئاسایش دەشڵێت، کە کچێکی تەمەن (١٣) ساڵی موختارەکەش بەر دەستڕێژی گوللەی چەکدارەکانی داعش کەوتووە و برینداربووەو رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە