پەیامی کورد ... دیمەشق ئانکارا ی بە پێشێلکردنی ڕێکەوتننامەی دوو ووڵات سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ تێرۆریسم تاوانبار کرد .
بە پێی ڕاپۆرتێک ، ئەم بابەتە بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕاگەێندراوە .
بە ووتەی ئەم سەرچاوەیە ، ڕژیمی تورکیا لە ساڵی ٢٠١١ دا تاکوو ئێستا بە هاوکاری ماڵی بە تێرۆریستان و پاڵپشتی لەوان و ڕاهێنانی میلیشیاکانی سەربازی و ئاسانکاری هاتن و چوونیان بە سووریا ، ڕێکەتننامەیئاماژە پێکراو بەناوبانگ بە " ڕێکەوتننامەی ئادانا " پێشێل دەکات .
هەروەها جێگای ئاماژەپێدانە کە سووریا تورکیای بە " چالاک کردن " ی ڕێکەوتننامەی ئادانا ڕاسپارد .
پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاندبوو ئامانجی سەرەکی ئانکارا لە سووریا ، پاک کردنەوەی ئەم ووڵاتەیە لە داعش و گرووپی بەناو بانگ بە " یەکینەکانی پاراستنی گەل " کوردانی ڕۆژئاوایە .
هەروەها پێشتر دۆناڵد ترامپ ، سەرۆککۆماری ئەمریکا بە تورکیا هۆشداری دابوو کە لە ئەگەری هێرش کردنە سەر کوردانی سووریا ئابووری ئەم ووڵاتە بە یەکجاری لە ناو دەبات .
تێکهەڵچوونی چەکداراناە لە ووڵاتی سووریا لە مانگی مارسی ٢٠١١ ەوە تاکوو ئێستا بەردەوامی هەیە ، بە پێی ئامارەکانی دەزگای نێونەتەوەیی لەم ماوەیەدا سەدان هەزار کەس کوژراون . دەوڵەتی سووریا بە ڕابەرایەتی بەشار ئەسەد ، سەرۆککۆماری سووریا لە حاڵی شەڕ لەگەڵ گرووپە چەکدارە جۆراوجۆرەکانە کە گەورەترین یان داعش و جبهە النصرە یە . لەم دواییانە هێزەکانی دەوڵەتی سووریا بە سەرکەوتنگەلی زۆر لە بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ هێزە دژبەرەکانیان بوونە
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە