پەیامی کورد ... ئێران هەڕەشە لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات
کۆماری ئیسلامی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام بۆ بەکارهێنەران دەنێرێت و هەڕەشەیان لێ دەکات کە لە ئەندامیەتی ئەو کاناڵانەی دژی ڕێژیمن؛ بێنە دەرەوە.
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە هەڕەشەیان لێ دەکرێت ئەگەر لاپەڕە، کاناڵ، گرووپ یا هەر تۆڕێکی کۆمەڵایەتی کە دژی ڕێژیمی ئێران چالاکی دەکات، بیسڕنەوە.
ڕێژیمی ئێران بە بەردەوامی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هۆشداری بە بەکارهێنەران دەدات؛ نابێ لە دنیای مەجازیدا پۆست و نووسراوەکانی دژی ڕێژیم لایک بکەن دەنا بەپێی یاسا سزا دەدرێن.
هاوکات گرووپی سایبێری ڕێژیمی ئێران ڕاستەوخۆ پەیام بۆ بەکارهێنەرانی دنیای مەجازی دەنێرێت کە نابێ پێوەندی بەو کاناڵانەوە بگرن کە دژی دەسەڵات پۆست دادەنێن.
پۆلیسی "فەتا"ی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران بەدواداچوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات و چالاکانی میدیایی بانگهێشت دەکات کە نابێ چالاکیتان لە دنیای مەجازیدا هەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە