ڕامین حسێن پەناهی بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە لە سێدارەدان لە شەشەمین ڕۆژی مانگرتنی خواردنە لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج لە بەندی تاکەکەسی دا لە بن ئازار و ئەشکەنجەی بەرپرسانی ئەمنیەتییە بە شێوەیەک کە دەست و پێی بە زنجیر بەستراوەتەوە .
بەرپرسانی ئەمنییەتی بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بە دەیان جار ڕامین حسێن پەناهیان لە بەندی تاکەکەسی دا خستووەتە بن هەڕەشە و فشار و ئازار و ئەشکەنجە و پییان ڕاگەیاندووە حەفتەی داهاتوو لە سێدارە دەدرێت
هەروەها دەوترێ ڕامین لە بەندی تاکەکەسی دا کە تێکبەسراوە بە ئامێری کامێرای مەدار بەستەوە لە مانگرتنی خواردن بە سەر دەبات ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دەست و پێی بە زنجیر بەستراوەتەوە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە