وه‌زیری شه‌ڕی ئیسرائیل به هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش کردنی دووباره بۆ سه‌ر سووریا ووتی: مۆڵه‌ت به ئێران ناده‌ین له سووریا بنکه‌ی سه‌ربازی بکاتەوە
به پێی ڕاپۆرتیک له تایمزی ئیسڕائیل ، ئاویگدۆر لیبرمه‌ن، وه‌زیری شه‌ڕی ئیسرائیل له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی جارێکی دیکه هه‌ڕه‌شه‌ی له حکومەتی سووریا کرد.
هەر له‌مباره‌وه ووتی: ئه‌وه‌ی که ئێوه هیچ له سه‌ر ڕووداوه‌کانی سووریا نابیستن ، به‌و مانا نییه که هیچ شتێک له حاڵی ڕوودان دا نییه.
ئاویگدۆر لیبرمه‌ن له درێژه‌دا ڕایگەیاند : سیاسیه‌تی ئێمه هیچ گۆڕانکارییه‌کی به سه‌ردا نه‌هاتووه و مۆڵه‌ت به ئێران ناده‌ین له سووریا بنکه‌ی سه‌ربازی بکاتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە