پەیامی کورد ... دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند : چەند کەسێک لەو تۆمەتبارانەی، لە ئۆفیسی سەرەکی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە سلێمانی حەشاردرابون، دەستگیرکران، و دەشڵێت: ئەم رێوشوێنە، لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا بوە بۆ پاراستنی سەروەری یاسا.
لە راگەیندراوەکەدا هاتووە : بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە ، دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان، لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وردی دەستپێکرد، بۆ تاوانێکی رێكخراو، کە لەلایەن چەند کەسێکەوە ئەنجام دراوە، پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچونی ورد، بەچاودێری دادەوەری لێکۆڵینەوە، ھێزەکانمان دەستگیریانکردن".
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردوە: ئەم ڕێوشوێنە، لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا بووە بۆ پاراستنی سەروەری یاسا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە