بەوتەی به‌ڕێوەبه‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێم، بڕیاره ئەمڕۆ ده‌ست بەدابه‌شكردنی پاره‌ی جووتیارانی هه‌ولێر بكرێت.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا نه‌وزاد ئه‌دهه‌م، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان، ڕايگه‌یاندووە، کە بڕیاره ئەمڕۆ سێ شەممە (٢٤)ی نیسان، پاره‌ی جووتیارانی هەولێر كه بڕی (٤١) ملیار دیناره، دابه‌ش بكرێت، چونكه له ماوه‌ی ڕابردوودا پاره‌ی جووتیارانی دهۆك و سلێمانی دابه‌ش كراوه، كه (١١) ملیاری هی ساڵی ڕابردووه و (٣٠) ملیار دیناریشی هی ساڵی (٢٠١٦)، كه ئه‌مه‌ش (١٢٪)ی پاره‌ی جووتیارانه ده‌درێت.
رونیشیکردووەتەوە، کە حکومەتی بەغدا، بۆ ئه‌و پاره‌ی ماوه، هه‌ر تۆ‌نێك گه‌نمی به (٣٤٨) هه‌زار و (٧٥٠) دیناری حیساب كردووه، كه ده‌كاته نیوه قیمه‌ت، ئێمه‌ش به نووسراوی فه‌رمی بەغدامان له‌وه ئاگاداركردووەته‌وه، بەڵام ئەوان دەڵێن، "له‌سه‌ر داوای حەیدەر عەبادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پاره‌كه‌یان كه‌م كردووەته‌وه.
جێی ئاماژەیە، تائێستا حكومه‌تی عێراق پاره‌ی ساڵه‌كانی (٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦، ٢٠١٧)ی جوتیارانی هه‌رێمی كوردستانی به ته‌واوی خه‌رج نه‌كردووه، كه زیاتر له (٦٠٠) ملیار دینار ده‌بێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە