لانیکەم ١٠٠ کرێکار کە لە کەرتی کانگای زێڕی "ئاقدەرە" لەشاری تیکاب کاردەکەن، بە بڕیاری خاوەنکارەکان لەسەر کار دەرکراون و ڕێگەیان پێنادرێت بچنەوە سەر کارەکەیان.
بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ لانیکەم ١٠٠ کرێکار کە لە کەرتی کانگای زێڕی "ئاقدەرە"ی شاری تیکاب کار دەکەن، ڕێگەیان پێنەدراوە بچنەوە سەر کارەکەیان و بەپێی هەمان ڕاپۆرت کرێکارەکان دەڵێن هەندێک لەو کەسانەی کە دەرکراون، نزیک ١٥ ساڵ ئەزموونی کارکردنیان هەیە و مشتومڕی خاوەنکارەکەش ئەوەیە کە زستان و سەرما ڕێگرە لە کارکردن و هەقدەستەکانیان بۆ نادرێ بۆیە کۆتایی بە گرێبەستەکانیان دەهێنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە