بەپەلە ... ئەمریکا ئامادەی هێرش کردنە بۆ سەر ئێران تەقینەوەیەکی زۆر گەورە دەبێت بۆ ئامانجێکی سنووردار

بەپەلە   ...  ئەمریکا ئامادەی هێرش کردنە بۆ سەر ئێران تەقینەوەیەکی زۆر گەورە دەبێت بۆ ئامانجێکی سنووردار

 پەیامی کورد   ...    ئەمریکا ئامادەی هێرشکردنە بۆ سەر ئێران دەبێت ، تەقینەوەکە گەورە دەبێت بەڵام ئامانجێکی سنووردار دەپێکێت .

ئەمریکا هێرشی سنوورداردەکاتە سەر یەک لەو شوێنانەی کە پەیوەندی بە پلانی ناوکی ئێرانەوە هەیە

بەپێی ڕاپۆرتی  جارۆزاڵم پۆست ئاماژە بە دیپلۆماتە ڕۆژئاواییەکان لە نەتەوەیەکگرتووەکان نووسی: ئەمریکا دەیهەوێ هێرشێکی بەرتەسک بکاتەسەر یەک لەو شوێنانەی کە پەیوەندی بە پلانی ناوکییەوە هەیە.

هەروەها ئەم گۆڤارە لە زمانی سەرچاەکەوە نووسی: تەقینەوەکە گەورە دەبێت بەڵام بۆ ئامانجێکی تایبەت سنووردار کراوەتەوە.

بەووتەی ئەم سەرچاوە، دۆناڵد ترامپ، سەرکۆماری ئەمریکا، پاڵپشتی لەم پلانە ناکا بەڵام بڕیارەکەی لەلایەن وەزیری دەرەوە مایک پۆمپئۆ دراوە کە پێداگری دەکا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.

شایانی باسە کە دانووستان لە کۆشکی سپی و بە بەشداری فەرماندە باڵاکانی سوپا، نوێنەرانی پێنتاگۆن و ڕاوێژکارانی سەرکۆمار لە ۱٤ی ژوئەنەوە بەڕێوەچووە. هەروەها، واشینتۆن دەیەوێ ئامادەبوونی سەربازی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتر بکاتەوە و هێزی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە بکا.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە