لە شنۆ سێ کەس دەستبەسەر کران

لە شنۆ سێ کەس دەستبەسەر کران

پەیامی کورد … لە شنۆ سێ کەس دەستبەسەر کران

 

لانیکەم سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢ی ئابی ٢٠٢١، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ لانیکەم سێ هاووڵاتییان دەستبەسەر کردووە.

 

ناسنامەی ئەو سێ کەسەی عوبەید ئەنوەری، حەسەن شادیخا و ڕێبوار چارەکداری ڕاگەیەندراوە.

 

جێگای ئاماژەیە کە حەسەن شادیخا خەڵکی گوندی سینگان پاش چەندین کاتژمێر ئازاد کراوە و چارەنووسی دوو کەسی دیکە نادیارە.

 

هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەم سێ هاووڵاتییە کوردە لە بەر دەستدا نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە