پەیامی کورد … لە هەرێمی کوردستان قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەینەدرا
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوی ژمارە ١٤ی ساڵی ٢٠٢١ی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماژە بە قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بۆ ئۆتۆمبێل و پیادە لە لە كاتژمێر ٨ی شەو تاوەکو٦ی بەیانی دراوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیەندراوەکەیە:-
یەكەم: قەدەغەی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە لە تەواوی پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهوك و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەرین و گەرمیان و گشت یەكە كارگێڕییەكانیان لە كاتژمێر ٨یشەو تاوەکو ٦یبەیانی.
دووەم: بەدەر لە خاڵی (یەكەم)ى سەرەوە، رێگە دەدرێت بە هاتووچۆكردنی ئۆتۆمبێلی ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN) و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان و تیمە تەندروستیيەكان و كۆمپانیاكانی نەوت و كۆمپانیاكانی پەیوەندییەكان و ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس و رۆژنامەوانان، ئەوانەی لە ئەركی فەرمیدان.
سێیەم: دەرمانخانە ئێشكگرەكان بە كراوەیی دەمێننەوە.
چوارەم: ئاڵۆگوڕی بازرگانی بەردەوام دەبێت لەنێوان پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكانى هەرێم لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق.
پێنجەم: بەردەوامبوونی جێبەجێكردنی هەردوو بەیانمان ژمارە (١٢ و ١٣) جگە لەو بڕگانەی كە ناگونجێت لەگەڵ خاڵی (یەكەم)ی سەرەوە.
شەشەم: پێویستە ژووری ئۆپەراسیونەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و گشت یەكە كارگێڕییەكانی دیکە، ئەم بەیانە جێبەجێ بكەن.
حەوتەم: ئەم بەیانە لە رێكکەوتی ٨ی نیسانی ٢٠٢١ لە کاتژمێر٨ی شەو، تاوەکو رێكکەوتی ١٢ی نیسان شەو جێبەجێ دەكرێت .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە