کچێکی کورد لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە ڕفێنرا، تاوه‌كو ئێستاش ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه هیچ زانیاریه‌كیان سه‌رباره‌ت به‌م رووداوه ئاشكرا نه‌كردووه.
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ، له گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری کەرکووک، کچێکی کوردی تەمەن 21 ساڵ بە ناوی (ب.ر.م) لە بەردەم ماڵی خۆیان لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراو بە زەبری هێز و ڕاکێشان ڕفێنراوه، گه‌نجانی كوردی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ش ویستوویانه پارێزگاری له كچه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام چه‌كداره‌كان له گه‌نجه‌كانیان داوه‌و چوار گه‌نج بریندار بوونه.
به پێی زانیارییه‌كان، ڕفێنەرەکان ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو بوون و ئۆتۆمبێلێکی جۆری کڕۆلا ڕەنگی سپییان پێ بووه، تاوه‌كو ئێستاش ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركوك هیچ لێدوانێكیان سه‌باره‌ت به‌م رووداوه رانه‌گه‌یاندووه.
تا دێت دۆخی ناو شاری كه‌ركووك به‌هۆی پێشێلكاریی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئاڵۆزتر ده‌بێت و چه‌ند ڕۆژێكه میلیشیاكانی حه‌شدى شه‌عبى هێزى زیاتریان له شاره‌كه‌دا جێگیر كردووه و ده‌ستیان كردووه به پێشێڵكارى بۆ سه‌ر ماڵوحاڵى كورده‌كان و به‌وه یش ناوه‌ستن و ده‌ست بۆ نامووسى كچانى كورد ده‌به‌ن و ده‌یانڕفێنن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە