کرێکارێک بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

کرێکارێک بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

پەیامی کورد... کرێکارێک بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

کرێکارێکی لاوی خەڵکی کامێران لە کاتی کار و بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٢، کرێکارێکی گەنج بە ناوی ئومێد ڕەحمانی تەمەن ٢٢ ساڵ لە کاتی کار و بە هۆی تەزووی کارەبا و کەوتنەوە خوار لە بینایەکی سێ نهۆمی گیانی لەدەست دا.

جێگای ئاماژەیە کە ئومێد ڕەحمانی خەڵکی گوندی لۆن سەر بە شاری کامیارانە.

ئێران یەکێک لەو وڵاتانەیە کە تێیدا کەمترین بایەخ بە گیانی کرێکاران دەدرێت و لە بواری ڕەچاوکردنی خاڵە ئیمنییەکان لە شوێنی کار بۆ کرێکاران، لە نێوان هەموو وڵاتانی جیهاندا لە پلەی ١٠٢ جێی گرتووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە