باڵیۆزخانەی روسیا لەئەمریكا رایدەگەیەنێت، کە پێویستە واشنتۆن هەوڵە كۆڵنەدەرانەكانی، مۆسکۆ، ئەنقەرە و تاران لە پێكهێنانەوەی سوریادا پشتگوێ نەخات.
لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەی روسیا لەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بڵایوکردووەتەوە، کە "حکومەتی واشنتۆن پشتگیری تێپەڕاندنی ئەو خاڵانەی پڕۆژەیاسای ئاگربەستی لەسوریا كرد، كە ئاماژەن بەهەوڵەكانی روسیا، توركیا و ئێران، تێبینیمان لەسەر ئەو وتانەی هێزە ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەیە كە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە شكستی پڕۆسەی ئەستانا کرد".
هەر بەپێی بەیاننامەکە، باڵیۆزخانەی روسیا داوای لەئەمریكا کردووە، کە هەوڵی روسیا، توركیا و ئێران پشتگوێ نەخات.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە زیاتر لە (٦) ساڵە وڵاتی سوریا لەشەڕێكی ناوخۆیی سەختدایە، بەگوێرەی ئامارەکان تائێستا (٤٦٥) هەزار كەس لەو وڵاتە كوژراون و هەزاران هاووڵاتی دیكەش برینداربوون، ئەمەش وێڕای ئەوەی نزیکەی (٤٠) رۆژە سوپای توركیا و گروپە گروپە هاوپەیمانەکانی لەشكركێشییان بۆ سەر کانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان دەستپێكردووە، بەوهۆیەشەوە دەیان هاووڵاتی سڤیل لەو ناوچەیە بوونەتە قوربانی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە