لە هەردوو گوندی قەرمیلق و سەنارێی ناوچەی شیئەی سەر بەكانتۆنی عەفرین لەرۆژئاوای کوردستان، شەڕو و پێكدادان لەنێوان شەڕڤانانی دژی هێزەکانی سوپای توركیا و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەکانی ئەو سوپایە دەستیپێكردەوە.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە ئەمڕۆ دووشەممە شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) هەوڵێكی سوپای توركیایان بۆ گەمارۆخستنە سەر چەند گوندێكی ناوچەی جێندەریسێی كانتۆنی عەفرین شكستپهێنانەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لەشەڕو پێکدادانەکاندا ژمارەیەك سەربازی توركیا و گروپە چەكدارە هاوپەیمانەکانی ئەو سوپایە کوژراون، هەروەها تۆپبارانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاش بۆ سەر ناوچەی جێندەریسێ بەردەوامە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە