فەڕەنسا هۆشداری تووند دەداتە ئیسرائیل

فەڕەنسا هۆشداری تووند دەداتە ئیسرائیل

پەیامی کورد   ...   فەڕەنسا هۆشداری تووند دەداتە ئیسرائیل

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک سەبارەت بە یەکگرتنی کەرانەی باختەری ڕۆخانەی ئۆردن هۆشداری دەداتە ئیسرائیل  و داوا لە دەوڵەتی تەل ئەڤیڤ دەکات تاکوو لە هەر هەوڵێکی تاکلایەنە خۆی بپارێزێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسادا هاتووە کە ئەم هەنگاوەی تەلئەڤیڤ دەتوانێ زەرەر و زیانێکی جیددی بگەێنێتە پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا .

فەڕەنسا لە هەمان کاتدا لە بەیاننامەکەی خۆیدا لە پێکهینانی کابینەی هاوپەیمانی " بێنیامین ناتانیاهوو " و " بێنی گانتز " پێشوازی کردووە و پیرۆزبایی خۆی پێیان ڕاگەیاندووە و ووتوویەتی کە پەیمان و ڕێکەوتنەکانی پاریس بە ئەمنییەتی دەوڵەتی یەهوود هیچ گۆڕانکارییەکی بە سەردا نایەت ، هەرچەندە داوای لە بەرپرسانی ئیسرائیل کردووە تاکوو لە هەر هەوڵێکی تاکلایەنە لە پەیوەندی لەگەڵ ناوچەکانی فەلەستینی خۆیان بپارێزن .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە