پەیامی کورد ... چاوپۆشییەکانی عێراق لە گەمارۆوەکانی ئێران ، مانگی داهاتوو کۆتایی دێت
چاوپۆشییەکانی عێراق لە گەمارۆوەکانی ئێران ، مانگی داهاتوو کۆتایی دێت ئەگەر بڕیاری دەرچوونی هێزەکان سەربازی ئەمریکی لە عێراق بە دواداچوونی بۆ بکرێت ، لەوانەیە ئەمریکا ئەم چاوپۆشییە جاریکی دیکە نوێ نەکاتەوە .
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی بە ئاماژەدان بەوەی کە چوپۆشییوکانی عێراق لە پەیوەندی لەگەڵ گەمارۆوەکانی ئێران مانگی داهاتوو بە کۆتا دەگات لە ئەگەری نوێ نەکردنەوەی لە لایەن واشینتۆنەوە ڕاگەیاند .
هەروەها ئەمریکا بە دەوڵەتی بەغدا هۆشداری داوە کە ئەگەر بڕیاری دەرچوونی هیزە سەربازییەکانی ئەمریکا بەدواداچوونی بۆ نەکرێت هەژماری دەوڵەتی عێراق لە " بانکی فێدراڵی ڕێزڕۆ " ویلایەتەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک دادەخات .
ئەمریکا لە حاڵی ئێستادا ئیزنی بە عێراق داوە سەڕەای گەمارۆوەکان ، گازی پێویستی خۆی بۆ دەستەبەر کردنی سووتەمەنی ژێنڕاتۆرەکانی بەرهەم هینانی کارەبا کە بەشێکی هەرە زۆری کارەبای عێراق بەرهەم دەهێنێت لە ئێران هاوردە بکات بەڵام ئەم ڕێکەوتننامەیە لە مانگی داهاتووی ٢٠٢٠ دا بە کۆتا دەگات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە