ترامپ : هیچ کەس حەز بە من ناکات " سەرم سووڕماوە بۆچی دوکتۆرەکان لای خەڵک بایەخیان زۆرە بەڵام من نا "

ترامپ  : هیچ کەس حەز بە من ناکات  " سەرم سووڕماوە بۆچی دوکتۆرەکان لای خەڵک بایەخیان زۆرە بەڵام من نا "

پەیامی کورد      ...     ترامپ  : هیچ کەس حەز بە من ناکات  " سەرم سووڕماوە بۆچی دوکتۆرەکان لای خەڵک بایەخیان زۆرە بەڵام من نا " .

ترامپ دوای ئەوەی کە ڕایگەیاند فائۆچی خەڵکی بە بێڕا بردووە ووتی : پەیوەندی من لەگەڵ دوکتۆر ئانتۆنی فائۆچی زۆر باشە . بەلام سەرم لەوە سووڕماوە کە بۆچی دوکتۆرەکانی لە نێوان خەڵک دا تا ئەم ئاستە بایەخ و بەهایان هەیە بەلام من نیمە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی سی ئێن ئێن ، سەرۆککۆماری ئەمریکا لە ووتارێکی دا ڕایگەیاند : بەها و بایەخ و خۆشەویستییەی کە فائۆچی ، بەڕێوبەری ئەنێستیتۆتی ئالێژی و نەخۆشی گەلی هەول کردنی ئەمریکا هەیەتی دەبێ بە کۆمەڵەیەک کە پەیوەندی بە سەرۆککۆماریشەوە هەیە بگات ، چوونکە فائۆچی بۆ ئێمە کار دەکات . بە بیرتان بمێنێتەوە کە ئەو بۆ دەوڵەت کار دەکات ئەو لەگەڵ ئێمە هاوکاری دەکات . ئێمە دەمانتوانی کەسانی دیکە بێنین بەڵام ئەومان هەڵبژاردووە .

ترامپ هەروەها ووتی : من زۆر باش لەگەڵ ئەو هاوڕام و لەگەڵ زۆربەی قسەکانی ئەودا هاوڕام . هەروەها ووتی  : بەها و بایەخی فائۆچی زۆر لە سەرەوەیە بەڵام هیچ کەسی حەز بە من ناکات .

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە هەرچەندە ترامپ ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ فائۆچی هەیە بەڵام ئەو بەردەوام هەوڵی داوە هۆشدارییە پزیشکییەکان لە سەر نەکردنەوەی خێرای ووڵاتی ڕەت بکاتەوە . 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە