گەشتی ئاسمانیی بۆ ژنان لە ئەفغانستان قەدەغەکرد

گەشتی ئاسمانیی بۆ ژنان لە ئەفغانستان قەدەغەکرد

پەیامی کورد... گەشتی ئاسمانیی بۆ ژنان لە ئەفغانستان قەدەغەکرد

بزووتنەوەی تاڵیبان گەشتی ئاسمانیی لە ژنان قەدەغەکرد و ئەمڕۆ نەیانهێشتووە دەیان ژن سواری فڕۆکە ببن و بە تەنیا گەشت بکەن.

دوو بەرپرس لە کۆمپانیای فڕۆکەوانیی ئەفغانستان بە میدیای جیهانییان ڕاگەیاندووە، کاربەدەستانی بزووتنەوەی تاڵیبان گەشتی ئاسمانیی ژنان بە تەنیایان قەدەخە کردووە.

بەپێی وتەی ئەوان، ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابول گەشتەکانی دەیان ژن هەڵوەشێنراونەتەوە و نەیانهێشتووە ئەو ژنانە کە بەشێکیان بۆ دەرەوەی وڵاتەکە گەشتیاندەکرد و گەشتی بەشەکەی تریان ناوخۆیی بووە، سواری فڕۆکەکان ببن.

ئاشکرایانکردووە، هۆکاری ڕێگریکردن لە گەشتکردنی ژنان ئەوە بووە کە پیاویان لەگەڵدا نەبووە و پێیان گوتراوە ناتوانن بەبێ سەرپەرشتیارێکی پیاو گەشت بکەن.

دوو بەرپرسەکە نەیانویستووە ناوەکانیان ئاشکرابکرێن و ڕایانگەیاندووە، هەندێک لەو ژنانە خاوەنی دوو ڕەگەزنامە بوون و بۆ تورکیا و دوبەی گەشتیاندەکرد و هەیانبووە لە گەڕانەوەدا بووە بۆ کەنەدا، بەڵام ڕێگرییان لێ کراوە. دواتر ڕێگە بە چەند ژنێک دراوە گەشتی ناوخۆیی بکەن بەرەو ویلایەتی هەرات لە خۆرئاوای ئەفغانستان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە