پەیامی کورد... گەشتی ئاسمانیی نێوان سلێمانی و سنە دەستپێدەكات
جێگری سەرۆكی نوسینگەی هەماهەنگی ئابووریی پارێزگای سنە ڕایدەگەیەنێت: لە ئایندەیەكی نزیكدا گەشتی ئاسمانیی نێوان سلێمانی و سنە دەستپێدەكات و گەشتەكە هەفتەی رۆژێك دەبێت.
ماڵپەڕی خەبەرنگاران تایبەت بە هەواڵ و چالاكیەكانی ئێران لەزاری عەلی نووری جێگری سەرۆكی نوسینگەی هەماهەنگی ئابووریی پارێزگای سنە بڵاویكردەوە: لە ئاییندەیەكی نزیكدا گەشتی ئاسمانیی نێوان سنە، تاران و سلێمانی دەستپێدەكات و گەشتەكە هەفتەی رۆژێك و لە رۆژانی دووشەممە دەبێت.
وتیشی: گەشتەكە ترانزێت دەبێت لە تارانەوە بۆ سنە و دواتر بۆ سلێمانی و بە پێچەوانەشەوە لە سلێمانییەوە بۆ سنە و پاشان تاران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە