پەیامی کورد... گەشتی فڕۆکەی نێوان سنە و سلێمانی دەکرێتەوە
ئامادەکاریی بۆ کردنەوەی گەشتی فڕۆکەی نێوان شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شاری سلێمانی دەکرێت.
ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەزاری ئیسماعیل زارعی کووشا ڕایگەیاند: گەشتی (تاران -سنە- سلێمانی) لە ماوەی دوو مانگی داهاتوو ڕێک دەخرێت.
وتیشی: بۆ شوێنەکانی دیکەی ئێرانیش هەر کاتێک کە شوێنگیرییەکانمان گەییشتە ئەنجام، ئامادەکاری بۆ دەکەین.
تا ئێستا گەشتی فڕۆکە لەنێوان فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێر بۆ سنووری وڵاتی ئێران تەنیا بۆ شاری تارانی پایتەخت بووە و ئەمە یەکەم جارە بۆ فڕۆکەخانەیەکی دیکە گەشت ئەنجام بدرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە