پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : ئیزن نادەین ئێران لە سنوورەکانی باکووری ئێمە جێگیر بێت .
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئیزنی هەژموونی ئێران لە سنوورەکانی باکووری ئەم ووڵاتە نادات .
بە پێی ڕاپۆرتێک بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە مەراسیمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی موقەدەسی کەفارە یا " یەوم کیپوور " ووتی : ئێران دەیەوێت کە لە سنوورەکانی باکووری ئێمە جێگیر بێت . تەنانەت ئەگەر هیرش یش نەکاتە سەرمان ئیزنی کاریکی لەم شێوەیە نادەین .
ئەو ووتی : ئێمە ئیزنی کۆبوونەوەی هێزەکانی ئێران لەم ناوچەیە نادەین و لەگەڵیان شەڕ دەکەین . ئەمە دەرسێکی ڕاستەوخۆیە کەلە شەڕی " یەوم کیپوور " فێر بووینە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە