پەیامی کورد ... پێشوازی سەرۆک بارزانی لە سەرۆکی وەقفی سونی عێراق
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، لە سەلاحەدین، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دکتۆر سەعد حەمید کمبش، سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی عێراق و شاندی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا سەرۆکی دیوانی وەقفی سوننی سوپاسی سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد کە لە ڕۆژانی تەنگانەدا دەرگەیان بۆ سەدانهەزار ئاوارەی عێراق کردەوە و هەروەها پێزانینی هەبوو ئەو بووژانەوە و پێشکەوتن و خزمەتگوزارییانەی کە سەرباری بوونی تەحەدیاتی زۆر لە هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە.
لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی وەرگرتنی ئاوارە و لێقەوماوانی بە ئەرکێکی نیشتیمانی و مرۆڤی وەسفکرد و جەختیشی لەوە کردەوە کە گەلی کوردستان هەمیشە دوور لە هەرجۆره روانگەی تاییفی کاری بۆ قوولکردنی فەرهەنگی پێکەوە ژیانی نێوان پێکهاتەکان کردووتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە