پەیامی کورد... نەتەوە یەکگرتووەکان: تا ئێستا زیاتر لە ٥ هەزار خەڵکی مەدەنی لە شەڕی ئۆکراینادا کوژراون
ڕێکخراوی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان UN لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، ٥ هەزار مەدەنی لە شەڕی ئۆکراینادا کوژراون، و بە بڕی ١.٧ ملیار دۆلاری دیکەش هاوکاریی مرۆیی ڕەوانەی کیێڤ دەکەن.
شەڕی ئۆکراینا لە (٢٤ی شوبات/ فێبریوەری ٢٠٢٢) ەوە دەستی پێکردووە و لە دەستپێکی شەڕدا ڕووسیا تا نزیک کیێڤی پایتەخت پێشڕەوی کرد، دواتر بەرەو ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە شەڕەکەی گواستەوە. ئەو هێرشەی ڕووسیا بووە هۆی ئاوارەبوونی ملیۆنان کەس و وێرانبوونی بەشێکی زۆری خاکی ئەم وڵاتە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە